هەرێم نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیب، بەپێی ئاژانسی فرانس پرێس بڕیارە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، ئامانجى سەردانەکەى بۆ ئەوەیە، فشار بخاتە سەر ئیسرائیل بەتایبەت بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی فەلەستینی لە شەڕی بەردەوامی ئیسرائیل لەگەڵ حەماس لە کەرتی غەززە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیا جیهانییه‌كانیش ده‌ڵێن كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بلینكن، پشتیوانیی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات بكاته‌وه، به‌ڵام به‌نیازیشه فشار له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ بكات، تا گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌مریكییه به بارمته‌گیراوه‌كانی ناو ئه‌و 242 بارمته‌یه مسۆگه‌ر بكات كه حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ری كردون.
له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 4 هه‌فته‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، ئه‌مه دووه‌م جاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی ئیسرائیل بكات و به‌نیازیشه له‌وێوه بچێته ئوردن.
پیش ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ش، بلینكن به رۆژنامه‌نوسانی وت، له سه‌ردانی ئه‌مجاره‌یدا گرنگیش به چاره‌نوسی كه‌رتی غه‌ززه‌ی دوای ئه‌گه‌ری شكستهێنان به بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسیش ده‌دات.