دواین هەواڵ

کوردستان‌

 13 کاتژمێر پێش ئێستا

سودانی پەیامێک ئاراستەی بارزانی دەکات

هەرێم نیوز

لە 42ـیەمین ساڵیادی ئەنفالکردن و زیندەبەچاڵکردنی هەشت هەزار بارزانی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیامێكی بڵاوکردەوە و تێیدا سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی بۆ سەرۆک بارزانی و بارزانییەکان دەربڕی و رایدەگەیەنێت،  ئەو تاوانە بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر دیکتاتۆریەت و تاوانکاریی ڕژێمی ڕووخاوی سەدام حوسێن و بەعس.

دەقی راگەیەندراوەکە:
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس):
یادی 42 ساڵەی هەڵمەتە دڕندەکانی ئەنفال دەکەینەوە، کە بەساڵاچووان و منداڵ و ژنان و گەنجانی خێزانە بەڕێزەكانی بارزانی کردە ئامانج. ئەم هەڵمەتانە کە بەشێوەیەکی تاوانکاریی و نامرۆڤانە 8 هەزار کەسی لەناوبرد، بەڵگەی روونی دیکتاتۆریی و تاوانکاریی رژێمی پێشوون.

بەم بۆنەیەوە، دڵسۆزانەترین دەربڕینی هاودەنگی و سەرەخۆشی ئاڕاستەی برایانی بارزانیی و، لەپێش هەمووشیانەوە بەڕێز مەسعود بارزانی دەكەم، بۆ ئەو خوێنە پاکەی کە لەگەڵ خوێنی هەموو عێراقییەکان بووە هۆی رزگاربوون لەو سەردەمە تاریکە بەرەو رێگای ئازادی و دادپەروەریی، لەژێر سایەی سیستەمی دیموکراتییەكەماندا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP