دواین هەواڵ

جیهان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات سەردانی ئێران نەکەن

هەرێم نیوز

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریی داوەتە هاووڵاتیانی و داوایان لێ دەکات، ئەگەر هەر پلانێکی گەشتکردنیان بۆ ئێران هەیە، ئەوە چاو بە پلانەکانیاندا بخشێننەوە، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران لە دوای شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا تووشی نیگەرانی و ترس بووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەر کەسێک بیر لە سەردانی ئێران دەکاتەوە، پێویستە هەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکەی بکاتەوە، جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە هاووڵاتیانی ئەمەریکی "نابێت گەشتی ئێران بکەن" لە هیچ کاتێکدا.

ئەمەریکا ئێرانی لە لیستی "پۆلی چوارەم" داناوە، کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە کە دەسەڵاتدارانی ئەمەریکا سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتانەی بە مەترسیدار دادەنرێت، دەریدەکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەو هاووڵاتیانەی کرد کە ئارەزووی گەشتکردن دەکەن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ڕاوێژکاری ئەمنی بکەن بۆ زانینی نوێترین نوێکاری و زانیارییە ئەمنییەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP