دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

شاخەوان عەبدوڵڵا: هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەییەكی هەیە بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا

هەرێم نیوز

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت "گوشارێک هەیە بۆئەوەی پەلە بکرێت بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان و خەرجکردنی مووچە و تیشی: بەبێ بڕیاری دادگەی فیدراڵی مووچەی مانگی پێنج خەرجکرا، "دەبێت مووچەکانی مانگەکانی شەش و حەوتیش خەرجبکرێت."

ئەمڕۆ شەممە، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا حكوومەتی عێراق و ئێمەش ناوی ئەو گرووپانەمان لایە كە كێڵگە نەوتییەكانیان كردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنانەت ئەوەش دەزانین ئەو درۆنانە لە كوێ‌ هەڵدراون و چۆن ئاراستە كراون، بۆیە ئەوەی ماوە دەبێت عێراق بڕیار بدات.

باسی لەوەش كرد، بۆ مووچەیش ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەك هەیە، هەروەها سبەیش ئەگەر هەیە كۆبوونەوەیەكی تر هەبێت و بڕیار لەسەر ناردنی پارەی كوردستان بدرێت.

روونی كردەوە، ئێستە عێراق دەزانێت هەرێمی كوردستان توانای هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان چەندە، بۆیە لە داهاتوودا رێژەكە بەرز دەكرێتەوە، دەبێت ئەوەش بزانرێت هەرێمی كوردستان هەموو ئامادەیی هەیە.

دەشڵێت، دروستبوونی هەر گرفتێک بۆ مووچە "سیاسییە" و لەبارەی رادەستکردنی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستانیش گوتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەییەکی هەیە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی رێککەوتنەکە وەکو خۆی."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP