دواین هەواڵ

کلتور‌

 23/10/2023

بەرگری کردن لە دیموکراسی لەسەردەمی دەسەڵاتی تیژدا

د. پشتیوان فەرەج
دیکتاتۆرەکانی جیهان چیترهەر بەوە ڕازی نین تەنها کۆنترۆڵی دانیشتوانی خۆیان بکەن، ئەوان کراوەیی جیهانی ئازاد بەکاردەهێنن بۆ دەستکاریکردنی زانیاری، چاندنی ناکۆکی و سەرکوتکردنی ناڕازییەکان. بەکارهێنانی دەسەڵاتی تیژ لەلایەن دیکتاتۆرەکانەوە یەکێکە لە گەورەترین هەڕەشەکان بۆ حکومەتە لیبراڵییەکانی جیهانی ئەمڕۆ.

ئەو چیرۆکە گەشبینەی سەرەتای سەدەی بیست و یەک دەربارەی ئەوەی کە چۆن جیهانگیری و بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت و سەرهەڵدانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتە هۆی لیبراڵبوون لە هەموو شوێنێک، ئێستا هەمان ئەو هۆکارانە ڕێگە دەدات ئۆتۆکرات و دیکتاتۆرەکان هەمان دەسەڵاتی تیژ بەکاربەرن بۆ لەناوبردنی دیموکراسی.

لە کاتێکدا کە ئۆتۆکراتەکان دەتوانن زۆر شت بکەن بۆ ئەوەی کۆمەڵگاکانیان لە کاریگەرییە دیموکراسی و لیبراڵییەکان دوور بکەنەوە، بەڵام کۆمەڵگە ئازادەکان هێشتا بە تەواوی تێنەگەیشتوون لەوەی چۆن دەتوانن بەرەنگاری هەڕەشەی دەسەڵاتی تیژ ببنەوە لە کاتێکدا کراوەیی و ئازادیە ڕەهاییەکانی خۆیان بپارێزن و باشترین نمونەش وڵاتانی وەک ئوسترالیا و کۆماری چیک و تایوانن.
لە کتێبی (بەرگریکردن لە دیموکراسی لە سەردەمی دەسەڵاتی تیژدا) سەرنووسەرانی ویلیام جەی دۆبسۆن، تارک مەسعود و کریستۆفەر واڵکەر ئەوە ڕوون دەکەنەوە کە چۆن دەسەڵاتدارە ئۆتۆکراتی و دیکتاتۆرکانی جیهان هەوڵ دەدەن کۆڵەکەکانی کۆمەڵگە دیموکراتییەکان تێکبشکێنن و ئێمە دەتوانین چی لەو بارەیەوە بکەین.

ئەم کتێبە پەیامێکی بەپەلە پێشکەش دەکات بۆ هەر کەسێک کە گرنگی بە بەرگریکردن لە دیموکراسی دەدات لە سەدەی بیست و یەکدا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP