دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12/10/2023

سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە شاندێكی ئەمریكی دەکات

هەرێم نیوز 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە شاندێكی ئەمریکی بە سەرۆكایەتیی ڤیکتۆریا تەیلەر، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا كرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی حکومەت، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگی و پێویستیی چارەسەرکردنی بنەڕەتيی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا، بە تایبەتی کە دوای سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا، دەرفەتێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردن هاتووەتە ئاراوە کە پێویستە لە دەست نەدرێت.

هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک مووچەخۆرانی دیکەی عێراق، بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ کێشە، مووچەکانیان لەڕێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەربگرن.

هەروەها جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهان بە زووترین کات کرایەوە.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە ڕێز لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت و مافی گشت پێکهاتەکانی عێراق پارێرزراو بێت.

چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم بەتایبەتی بەدیجتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی و هەروەها چڕکردنەوەی هەوڵەکان و ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی کەشوهەوا، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوون.




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP