دواین هەواڵ

جیهان‌

 19/09/2023

شه‌ڕی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربایجان ده‌ستیپێكرده‌وه‌

هەرێم نیوز

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی دژه‌ تیرۆری له‌ قه‌ره‌باغ ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ وته‌ی خۆی ئامانجی سه‌پاندنی فه‌رمانه‌، به‌وه‌ش شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربایجان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ڕێزگرتن له‌وه‌ی كه‌ له‌ ڕێككه‌وتنی سێ قۆڵی (مۆسكۆ - باكو - یه‌ریڤان)دا هاتوه‌، هه‌روه‌ها ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئیستفزازی به‌رفراوان له‌ ناوچه‌ی ئابوری قه‌ره‌باغ و چه‌كداماڵینی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئه‌رمینیا و ده‌ركردنیان له‌خاكه‌كه‌مان و بێلایه‌نكردنی ژێرخانی سه‌ربازییان و دڵنیابون له‌ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، ئۆپه‌راسیۆنێكی سنورداری دژه‌ تیرۆریان له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە، هێزه‌كانی ئاشتیپارێزی ڕوسیا و ناوه‌ندی چاودێری ئاگربه‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له‌ قه‌ره‌باغ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.

ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئازه‌ربایجان له‌كاتێكدایه‌ مه‌شقه‌كانی هاوبه‌شی هاوبه‌شی هه‌ڵۆی ئه‌مریكا و ئه‌رمینیای 2023 دوێنێ ده‌ستیپێكرد و تا سبه‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP