هەرێم نیوز
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆی ئه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی باشوری شاری مه‌راكیشی گرته‌وه، بۆ زیاتر له 2122 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریب له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌گوێره‌ی داتا تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه گه‌یشتوه‌ته 2122 كه‌س.
هەر لە راگەیەندراوەکەشدا هاتوە، زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له ناوچه‌ی حه‌وز له باشوری مه‌راكیش تۆماركراون كه هه‌زار و 351 كه‌س له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه له‌و ناوچه‌یه بون كه چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی تێیدا رویداوه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی شەممە، 9ی 9ی 2023 بومەرەلەرزەک مەراکیشی بە پلەی 7.2 رێخەتر هەژاند.
بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی بومەلەرزکەوە ژمارەیەک خان‌و و باڵەخانە لە ناوچەی حەوزی مەغریب روخاون و خەڵکی شارەکانی دیکەش لە ترسی بومەلەرزەکە ماڵەکانیان چۆڵکردوە.
لای خۆیەوە پەیمانگای نیشتمانی جیوفیزیای مەغریب رایگەیاندووە، دوای بومەلەرزە سەدان پاشلەرزەی دیكە رویانداوە كە بەشێكی زۆریان بەهێزییەكەیان دەوروبەری 6 پلە بووە.