دواین هەواڵ

جیهان‌

 07/09/2023

فەرەنسا له‌به‌ركردنی په‌چه‌ و عه‌با له‌ قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

هەرێم نیوز

ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌تی فەره‌نسا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كۆبونه‌وه‌ی ئاساییدا و به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامه‌كانی، بڕیاری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ له‌به‌ركردنی په‌چه‌ و عه‌با قه‌ده‌غه‌ كرد.

مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ، گابرێل ئاتال وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی فەره‌نسا ڕایگه‌یاند، له‌به‌ركردنی په‌چه‌ و عه‌با له‌ قوتابخانه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی قوتابخانه‌كان كۆببێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوكاریان بێت بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌.

گابرێل ئاتال باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و خوێندكاره‌ كچانه‌ی كه‌ به‌ عه‌با و په‌چه‌وه‌ دێنه‌ قوتابخانه‌، ناتوانن بچنه‌ ناو پۆله‌كه‌وه‌، به‌ڵام وه‌ریانده‌گرن و پاڵنه‌ر و هۆكاری بڕیاره‌كه‌یان بۆ ڕون ده‌كرێته‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ حكومییه‌ دوپاتیكرده‌وه‌، له‌ 4ی (ئه‌یلول/9)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ هیچكام له‌ خوێندكارانی كچ و ته‌نانه‌ت ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه‌ ته‌نوره‌ی درێژیان له‌به‌ردایه‌ ناتوانن بچنه‌ پۆله‌كانه‌وه‌.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لای خۆیه‌وه‌ 4ی ئه‌م مانگه‌، ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فەره‌نسا جه‌ختیكرده‌وه‌، بڕیاری حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی له‌به‌ركردنی په‌چه‌ و عه‌با له‌ قوتابخانه‌كاندا ئامانجی به‌رگریكردنه‌ له‌ عه‌لمانیه‌ت و بنه‌ماكانی كۆمار.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP