هەرێم نیوز
پۆلیسی دهۆك وێنه‌ی گه‌نجێكی بڵاو كردۆته‌وه كه له دوێنێوه ئۆتۆمبێل لێیداوه و تا ئێستا كه‌سوكاری ئاگادار نین و سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان نه‌كردووه، داواشی له هاووڵاتییان كرد هه‌ر كه‌سێك ده‌یناسێت كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه.
هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه‌ی وێنه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌مه‌وه له شه‌قامی بارزان له نزیك هۆتێلی ریكسۆس ئۆتۆمبێل لێی داوه.
ڕاشیگه‌یاند، گه‌نجه‌كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه به سه‌ختی بریندار بووه و تا ئێستا له ژووری چاودێری چڕی پزیشكییه و دۆخی ته‌ندروستیشی خراپه و بێ هۆشه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، گه‌نجه‌كه هیچ به‌ڵگه‌نامه و مۆبایلێكی له‌به‌ڕكدا نییه و تا ئێستا هیچ كه‌سێكیش نه‌هاتووه لێی بپرسێت.
وتەبێژی پۆلیسی دهۆك داوای له هاووڵاتییان كرد هه‌ركه‌سێك ده‌یناسێت یاخود زانیاری له‌سه‌ر هه‌یه، كه‌سوكاره‌كه‌ی ئاگادار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نه‌خۆشخانه.