دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بکـ.ـوژی ڕوداوەکەی ڕانیە دەستگیرکرا

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگه‌یاند، لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا توانرا بکوژی ڕوداوەکەی ڕانیە دەستگیر بكرێت، ده‌شڵێت، ئه‌و كه‌سه‌ هه‌وڵیداوه‌ سنورەکانی هەرێمی کوردستان تێپه‌ڕێنێت.

شەوی ٢٥-٢٠٢٥/١/٢٦ لە گەڕەکی شەهیدانی شاری ڕانیە، بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان چەند گەنجێکدا کەسێک بەناوی ژیناڵ ئیبراهیم کەریم  لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٤ کوژرا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پاش ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان دەستپێکرد و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر بکوژەکەیان بەناوی ( م ، م ، أ ) دەستگیرکرد لەگوندی زه‌نگڵان لەپشدەر کە لەهەوڵی دەربازبونیدا بووە بۆ ئەودیو سنوورەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاسایش ڕایگەیاند، ئێستا تۆمەتبار بەماددەی ( ٤٠٦ ) لەیاسای سزادان ڕاگیراوە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکەی بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP