هەرێم نیوز
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشى ڕاپەڕین دو بازرگانى ماددەى هۆشبەر دەستگیركرد كه ژن و پیاوێكن و دەستیش بەسەر بڕێکى زۆر لە جۆرە جیاوازەکانی ئەو ماددانەدا گرتوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشى ڕاپەڕین له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "لە ئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد لە پێناو ئارامی کوردستان و ڕێگری‌کردن لە بڵاوبونەوەی هەرجۆرە ماددەیەکی هۆشبەر کە زیان بە کۆمەڵگا و ئابوری وڵاتەکەمان دەگەیەنێت دواى وەرگرتنى رەزامەندى دادوەرى دادگاى لێکۆڵینەوەى ڕانیە لە 27ی ئه‌م مانگه‌دا دو تۆمەتباری دەستگیرکرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكراوە، دو تۆمه‌تباره‌كه یه‌كێكیان له ره‌گه‌زی نێره و ئه‌و دیكه‌یان له ره‌گه‌زی مێیه، ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر 24.195 گرام لە جۆرە جیاوازەکانی ماددەى هۆشبەر، کە مەبەستیان بوە بازرگانی پێوەبکەن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جۆر و بڕی ماددە هۆشبەرەکان پێكهاتبون له (18.500 گرام ماددەی کریستاڵ)، 4.500 گراك ماددەی حەشیش،195 گرام ماددەی جامایکاى گیایی، 1000 گرام ماددەی هێرۆین.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، تۆمەتباران بە ماددەى (26) لە یاساى (بەرەنگاربونەوەى ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکان بەردەوامە.