هەرێم نیوز
بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلە وڵاتی ئیکوادۆری هەژاند، بوومەلەرزەکە له قوڵایی 65.7 کیلۆمەتردا روویداوە.
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه جیۆلۆجییه‌كانی ئەمەریکا بڵاوییانکردەوە، کاتژمێر 12:12 بە کاتی ناوخۆی ئیكوادۆر، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.7 پلە، له دووری شه‌ش کیلۆمەتر لە باکووری خۆرهەڵاتی شاری بالا‌و روویداوە.
ئاماژە بەوەش دراوە، بوومەلەرزەکە له قوڵایی 65.7 کیلۆمەتردا روویداوە.
تا ئێستا زانیاری له‌باره‌ی بوونی بریندار یان گیانله‌ده‌ستدان له ئه‌نجامی بوومه‌له‌رزه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.