دواین هەواڵ

جیهان‌

 14/03/2023

لە دەریای رەش پێکدادان لەنێوان ئەمریکا و روسیا روویدا

هەرێم نیوز

سوپای ئەمریکا رایگەیاند، پیکدادان لەنێوان فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسی لەگەڵ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی روویدا ، بەهۆیەوە فڕۆکە بێ سەرنشینەکە کەوتۆتە ناو دەریای ڕەشەوە.

بەرپرسێکی سەربازی سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کرد، لەسەر دەریای رەش، فڕۆکەیەکی جەنگی رووسی خۆی بە درۆنێکی ئەمەریکی دادەدات.

راشیگەیاند،  درۆنە ئەمەریکییەکە لە جۆری (MQ9) بوو، لەسەر دەریای رەش پێکییانداداوە.

باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی دوو فڕۆکەی جەنگیی رووسیی بە شێوەیەکی نا پیشەیی چاودێری درۆنە ئەمەریکییەکە دەکەن، بە هۆیەوە ئەو رووداوە درووست دەبێت.

دەشڵێت، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان لەو ناوچەیە.

تا ئێستاش لایەنی روسی هیچ لێدوانێکی لەسەر ڕووداوەکە نییە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP