دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 3 هەفتە

کیتۆ جەڵدەی دڵ دوو هێندە زیاد دەکات

هەرێم نیوز

کیتۆ جەڵدەی دڵ دوو هێندە زیاد دەکات.

ئامادەکردن: لەشکر حمید - ئەندازیاری خۆراک.

کیتۆ ڕاستە  سوودی زۆری هەیە ، بەڵام سیستمی خۆراکی  کیتۆ بێ زیانی تەندروستی نیە !

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ٥ی ئەم مانگە کۆلێجی ئەمریکی بۆ نەخۆشیەکانی دڵ بڵاویکردۆتەوە دەرکەوتووە ڕێجیمی کیتۆ مەترسی جەڵدەی دڵ دووهێندە زیاد ئەکات ئەویش بەهۆی بەرزکردنەوە ڕێژەی LDL و apo-B لەناو خوێندا بەهۆی ئەو چەوریەی گۆشت کە بەبەڕێکی زۆر لە ڕجێمەکەدا هەیە

توژینەوەکە بەر ئەنجامی کاری ١١ ساڵی توێژەران بووە بەراوردی ڕێژەی جەڵدەی دڵیان کردووە لەو کەسانەی کە رجێمی کیتۆ ئەکەن لەگەڵ ئەوانەی ئەو ڕجێمەناکەن

هاوڵاتیان بۆ کەمکردنەوەی کێش یان کۆنترۆلی شەکر پەنا دەبەن بۆ سیستمی خۆراکی کیتۆ .

کار دەکاتە سەر گورچیلە و دروستکردنی بردی گورچیلە پرۆتینی گورچیلە زیاد دەکات،
کاریگەر ی دەکاتە سەر کۆئەندامی هەرس  قەبزی و سکچون دڵ هەڵچوون وتێکەڵهاتن و گەرانەوەی ترشی گەدە.

هۆکاری کەمی ڤیتامین و کانزاکان دەبێت لە جەستە،مەترسی زیادبوونی رێژەی چەوریەکان لەسەر  دڵ و خوێنبەرەکان زەنگێکی مەترسیدارە،هۆکاری لاوزی ئێسک و ماسولکەیە،تێکچوونی سوڕی مانگانەی لە ئافرەتان دا،کەمبوونی توانای بیرکردنەوە و تەرکیز.

بۆیە پێویستە کیتۆ لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ یان پسپۆڕی خۆراک بکرێت نابێت بە شێوازی عشوائی بکرێت زیان بەتەندروستی مان دەگەیەنێت..




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP