دواین هەواڵ

کوردستان‌

 18/02/2023

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێر

هەرێم نیوز
دوای به‌شداریكردن له‌ لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌ كۆشكی ئێلیزێ له‌ پاریس، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە شاری دوبەی لە ئیمارات و دیداری لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا لە پاریس، گەڕایەوە هەولێر.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکی حکومەت لە ئیمارات، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆکی ئیمارات شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک و سەرۆک وەزیران و حاکمی دوبەی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای دیکەی ئیمارات و سەرۆک وەزیرانی جۆرجیا و چەندین بەرپرسی باڵای دیکە کۆبووەوە.

هەروەها لە فەڕەنسا، لەگەڵ سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی فەرەنسا و سەرۆکی شارەوانیی پاریس و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەر و خاوەنکار و نوێنەری کۆمپانیا فەرەنسییەکان كۆبووه‌وه‌.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP