هەرێم نیوز
ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێم بڕیاریدرا کەمپینێکی "بەرفراوان" بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە تورکیا و سوریا ڕابگهیهندرێت، بۆ کێشەی ئاو و کارەبای دەربەندیخانیش حكومهت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، کار بۆ باشترکردنی خزمەتگوازییەکان و نەهێشتنی کێشە و گرفتەکان بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێم پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی هەرێمی کوردستانی بۆ کەسوکار و بنەماڵەی قوربانیانی بومەلەرزەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا دوباره كردوهتهوهو رایگهیاندوه كه هەرێمی کوردستان بە پێی توانا ، هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەشی زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، یەکەمین کاروانی فریاگوزاری و هاوکاری هەرێم گەیەنرایە تورکیا و پرۆسەکەش بەردەوام دەبێت. لە هەمانکاتدا ڕێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر بۆ ناردنی کاروانی فریاگوزاری بۆ ناوچە زیانلێکەوتوەکانی سوریا.
ئەوەشخراوەتەڕو، " کەمپینێکی بەرفراوانی گەیاندنی هاوکاری و کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی کارەساتەکە ڕابگەیەنێت و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ڕاسپێردران، بۆ ئەم مەبەستە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر."
ههر له كۆبونهوهكهی ئهمڕۆی حكومهتی ههرێمدا ڕێبەر ئەحمەد و سامان بەرزنجی وەزیرانی ناوخۆ و تەندروستی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە کارەساتی بومەلەرزە و ئامادەکارییە پزیشکییەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی و سنوردارکردنی زیانەکانی بوومەلەرزە خرایەڕوو.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە، تایبەت بوو بە خستنەڕووی پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، کە لە لایەن ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان خرایەڕوو، ئەنجومەنی وەزیرانیش پەیڕەوەکەی بە کۆی دەنگ پەسەند کرد.
له بهشێكی دیكهی كۆبونهوهكهدا، حكومهتی ههرێ گفتوگۆی دەربارەی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانی تایبەت بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان (بەتایبەتی کێشەی ئاو و کارەبای دەربەندیخان) کرد، لەمبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەت ڕاسپێردران، کار بۆ باشترکردنی خزمەتگوازییەکان و نەهێشتنی کێشە و گرفتەکان بکەن.