هەرێم نیوز
هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، له پێناو كارئاسانیكردن بۆ هاوڵاتییان بڕیاریانداوه سه‌ردانیكردنی به‌شی مۆڵه‌ت بكه‌ن به شێوه‌ی نۆره نوسینی ئۆنلاین له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی.
ئەمڕۆ شەمە 14ی 1ی 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردودا لۆدێكی زۆر له سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی دروستبو، بۆ ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری، به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌دوای چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا گه‌ڕان بۆ كارئاسانی كردن بۆ هاوڵاتییان تاوه‌كو ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی سه‌ردان ده‌كه‌ن له‌هه‌مان رۆژدا كاره‌كانیان بۆ ته‌واو بكرێت، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه بڕیاردرا كه سیستمی نۆره‌گرتنی ئۆنلاین له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانیه‌وه بخرێته‌كار كه پێشتر كار به‌م سیستمه كراوه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه له ئاسانكاریكردن بۆ هاوڵاتییان".
راشیگه‌یاندوه، سه‌ره‌تا و رۆژێك پێش سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی پێویسته هاوڵاتی سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی بكات به‌مه‌به‌ستی نۆره گرتن و دوای وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كه‌ی له به‌شی به‌دواداچونی مامه‌ڵه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا بۆ رۆژی دواتر سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ده‌كات و كاره‌كانی له‌به‌شی مۆڵه‌ت بۆ ڕایی ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، "رۆژانه 300 مامه‌ڵه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا وه‌رده‌گیرێن و هه‌ر هاوڵاتییه‌ك فریا نه‌كه‌وت كۆدی سه‌ردانیكردنی وه‌ربگرێت بۆ رۆژی دواتر ده‌توانێت هه‌وڵبداته‌وه، هاوڵاتی ده‌توانێت مانگێك پێش به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی داواكاری پێشكه‌ش بكات بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت، هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ت تا 30 رۆژ دوای به‌سه‌رچونی مۆڵه‌ته‌كه‌ی هیچ سزایه‌ك نادرێت".
هاتوچۆی سلێمانی رونیشیكردۆته‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتی له به‌شی به‌دواداچونی مامه‌ڵه، داواكارییه‌كه‌ی وه‌رگیرا ده‌توانێت سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكات، ئه‌گه‌ر له ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی داواكارییه‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه نابێت سه‌ردان بكات و بۆ رۆژی دواتر ده‌توانێت دوباره هه‌وڵی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كۆدی سه‌ردانیكردن بدات، كاتێك مامه‌ڵه‌كه‌ش وه‌رگیرا له به‌شی به‌دواداچونی مامه‌ڵه، پێویسته ئه‌و كۆده‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كه وه‌ری ده‌گرێت پێی بێت، له‌كاتژمێر 7:00ی شه‌و وه‌رگرتنی كۆد له ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی ده‌ستپێده‌كات".
له‌باره‌ی سه‌ردانیكردنی هاتوچۆی سلێمانیش له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كاتی سه‌ردانیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی پێویسته له‌كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆ تێپه‌ڕ نه‌كات.
له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هاتوچۆی سلێمانی بۆ ده‌ركردن یان نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێرییه‌كه‌ت پێویسته ئه‌م پێداویستییانه‌ت پێبێت:
یه‌كه‌م: كۆدی سه‌ردانیكردنی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی پێبێت
دوه‌م: پشكنینی پزیشكی
سێیه‌م: كارتی نیشتمانی ئه‌گه‌ر نه‌بو ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی‌و پێناسی باری كه‌سێتی
چواره‌م: كارتی زانیاری
پێنجه‌م: پاسپۆرت – یاخود ناوه‌كه‌ی لای كه‌سێكی شاره‌زای زمانی ئینگلیزی بنوسێت و له‌گه‌ڵ خۆیدا بیهێنێت
شه‌شه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بیانین، واته عێراقی نین، پێویسته پشتگیری شوێنی نیشته‌جێبون به په‌سه‌ند كراوی له قائیمقامیه‌تی سلێمانی بهێنن.
حه‌وته‌م: پێویسته و مه‌رجه هاوڵاتی له‌كاتی سه‌ردانیكردن به‌ڵگه‌نامه ره‌سه‌نه‌كان ( ئه‌سڵییه‌كان)ی پێبێت.
هاتوچۆی سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "كاركردن به‌م سیسته‌مه له رۆژی دوشه‌ممه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت واته هاوڵاتی پێویسته شه‌وی یه‌كشه‌ممه له‌سه‌ر دوشه‌ممه له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی هاتوچۆی سلێمانی كاتژمێر 7:00ی شه‌و ناو بنوسێت بۆ وه‌رگرتنی كۆدی سه‌ردانیكردن بۆ رۆژی دوشه‌ممه و رۆژانی دواتر به‌هه‌مانشێوه.