دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

پشووی بەهارە خوێندنی باڵا دەگرێتەوە؟

هەرێم نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، ئەوەی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی پشووی بەهارە رایگەیاندووە پەیوەندی بە خوێندنی باڵاوە نییە.

 دووشەممە، عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئەوەی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاندووە پەیوەندی بە خوێندنی باڵاوە نییە، لە وەزارەتەکەمان زانکۆکان خشتەی تایبەت بەخۆیان هۆیە بۆ پشووەکان".

هاوکات، لەبارەی پشووەکانەوە، سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایگەیاند: "هیچ پشووەیەکی تایبەتمان نییە جگە لە رۆژە فەرمییەکان، بۆ نموونە 5ـی ئادار ساڵیادی راپەڕینە پشووی فەرمییە لە زانکۆکەی ئێمەش پشووە".

باسی لەوەشکرد، بۆ ئەوەی خوێندکاران نەگەڕێنەوە بۆ شارەکانیان، ئەو رۆژانەی لە وەزارەتی پەروەردە بە پشوو دیاریکراوە لە زانکۆی سەلاحەدین تاقیکردنەوە هەیە و خوێندکاران ناچارن تێیدا بەشداربن.

سەبارەت بە پشووەکانی نەورۆز ئاشکراشیکرد: "زانکۆکان بۆ رۆژانی نەورۆز پشووە فەرمییەکان دەیانگرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو دەبێت".




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP