دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

بارهەڵگرێک منداڵێکی دوو ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا

هەرێم نیوز
رەفیق قادر ڕایگەیاند، بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە خێزانێک و لە ئەنجامدا منداڵێکی دوو ساڵان گیان لەدەست دەدات.

دووشەممە، 3-3-2025، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار ڕایگەیاند، بارهەڵگرێکی دوو تەنی بەهۆی تیژڕەوییەوە دایکێک و دوو منداڵ.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لە منداڵەکان گیان لەدەست دەدات و دایک و کوڕەکەی تر برینەکانیان سەختە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە و وەرگرتنی چارەسەرە پزیشکییەکان ڕاستەوخۆ دایک و منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی سلێمانی کراون و تەرمی منداڵەکەی تر بردراوە بۆ پەیمانگەی پزیشکی دادوەری.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP