هەرێم نیوز
نووسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوان مەسروور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دیارینەکراوە.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، لە چەند رۆژى رابردوو چەند دەزگایەکی میدیایی هەواڵێکیان سەبارەت بە کۆبوونەوەى نێوان بەڕێزان بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسرور بارزانى بڵاوکردەوە.
ئاشکراشیکرد، لێرەوە بەپێویستى دەزانین بەگشت لایەکى رابگەیەنین سەرجەم ئەو هەواڵانە دوورن لەراستییەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان دیارینەکراوە.