هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، ئەمساڵ زۆرترین رێژەی بارانبارین لە سنورى سلێمانى لە قەزای دوکان بوو کە تا ئێستا ١١٧ ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا ساڵى رابردوو تا ئەم کاتە ١٢ ملیمەتر بارانى لێ باریبوو.
کۆچەر عومەر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند، لە کۆتا بارانباریندا بڕێکی زۆر ئاو چووەتە ناو بەنداوەکەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەرزی ئاستی ئاو بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئێستا ٤٣ سانتیمەتر کەمترە، بە جۆرێک لە ئێستادا ٢٩٪ی بەنداوەکەى ئاوى تێدایە،دەشڵێت، "ساڵى رابردوو ٣٠٪ ئاوى تێدابووە."
لەکاتێکدا، بەهۆى بارانبارینەکانى ئەم دواییەوە ئاستى ئاوى بەنداوى دەربەندیخانیش ١٣ ملیمەتر زیادیکردووە، لە ئێستاشدا ٦٩٪ی بەنداوەکە خاڵیە بەم پێیەش ٩٢٥ ملیۆن مەتر سێجا ئاوى تێدایە.