هەرێم نیوز
شەوی رابردوو به‌هۆی ته‌قینەوە تانكییه‌كی غاز له شاری دهۆك چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون، یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە ئەفسەرێکی باڵای پۆلیسی دهۆکە.
ناوی ئەو کەسانەی لە رووداوەکە گیانیان لەدەستداوە:
1- رائید عه‌لى به‌روارى جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک
2- غه‌فوور عومه‌ر دێرگژنیكى پۆلیسی فریاکەوتنی دهۆک
3- نیهاد عه‌لی عه‌بدوڵڵا چێى - قوتابی
4- ئەیاد سعوود ئەحمەد، كرێكار، خەڵکی زوومار
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی به‌رگری شارستانی دهۆك، تانكی غازی فڕنێك كه له هه‌مان باڵه‌خانه‌دا، به‌شه‌ناوخۆییه‌كی قوتابییانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی لێیه له گه‌ڕه‌كی گرێ باسێ، ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی له تۆڕه‌كانی سۆشیال میدیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاگرێكی گه‌وره ده‌بینرێت به‌هۆیه ته‌قینه‌وه‌كه و دڵڕاوكێیه‌كی زۆر بۆ هاووڵاتیانی نزیك رووداوه‌كه درووستده‌كات.
ئە‌مرۆ كاتژمێر 10:00ـی سەربه‌یانی له مه‌راسیمێكدا ته‌رمی ئه‌و ئه‌فسه‌ره باڵایه و پۆلیسه‌كه‌ی كه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دهۆك شه‌هیدبوون، به‌خاك ده‌سپێردرێن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، سامانه سرووشتییه‌كان و پارێزگاكانی راسپارد، كاركردن به سیسته‌می غاز راگبگرن و به‌هیچ جۆرێك به‌كارنه‌هێندرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قینه‌وه‌كانی غاز له پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك.
ئەم رووداوە دوای ئەوەدێت رۆژی پێنجشه‌ممه (17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، دوای ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی ماڵێك له ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشته 15 كه‌س و 12 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌م رووداوه برینداربوونه.