دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 11/11/2022

پەتای وەرزی منداڵان چیە ؟

نیشانەکانی پەتای وەرزی چین ؟
ئایا پەتای وەرزی منداڵ ترسناکە ؟
چۆن منداڵەکامان بپارێزین لەپەتای وەرزی ؟

نەخۆشیەکی ڤایرۆسیە،بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە تووش ئەبێت یەک بۆ سێ ڕۆژ دوای بەریەک کەوتن لەگەڵ ڤایرۆسەکە،بۆ ماوەی هەفتەیەک بۆ ۱۰ ڕۆژ بەردەوام ئەبێت،نەخۆشیەکی ترسناک نیە و خۆی چاک ئەبێتەوە دوای تەواو کردنی سوڕی ڤایرۆسەکە.

نیشانەکانی:

۱-لووتی تەڕ ئەبێت.
۲-قوڕگی خوران و ئازاری ئەبێت.
۳-کۆکە.
٤-هەست بە ئازارو بێتاقەتی ئەکات.
٥-پژمە.
٦-تایەکی کەم هەندێکجار تایەکی بەرز.
۷-بە گشتی هەست بە باشی ناکات.

لە چ کاتێکدا پێویستە پزیشک بیبینێت:

۱-تا بەرزتر لە ۳۸ پلی سیلیزی لە منداڵی خوار تەمەنی سێ مانگ.
۲-بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی یان مانەوەی تاکەی بۆ زیاتر لە دوو ڕۆژ.
۳-نیشانەکانی بەرەو خراپی بڕۆن.
٤-سەرئێشەیەکی زۆر و کۆکەیەکی زۆر.
٥-خیزەی سنگ.
٦-ئازاری گوێچکە.
۷-ئارەزووی خواردنی نەمێنێت.
۸-هۆشی بەرەو خراپی بڕوات.

چۆنیەتی خۆپاراستن:

۱- بەردەوام دەستی منداڵەکە بە سابوون بشۆ.
۲-بەردەوام ئاگاداری پاک و خاوێنی مەتبەخ و حەمام بە.
۳-بەردەوام کلێنێکس بەکاربهێنە بەتایبەت لە کاتی کۆکە و پژمە،منداڵەکەت فێر بکە لەکاتی نەبوونی کلێنێکس ئەگەر کۆکەو پژمەی هات با سەر بنێت بە ئانیشکیەوە بۆئەوەی ڤایرۆسەکە بڵاونەکاتەوە.
٤-هەوڵ بدە بەهیچ شێوەیەک کەوچک و پەرداخی کەسی تووشبوو بەکارنەهێنێت.
٥-هەوڵ بدە بەریەک کەوتنی لەگەڵ کەسی تووشبوو نەبێت.
چارەسەرەکانی لە ماڵەوە:
۱-خواردنەوەی بڕێکی زۆر لە شلەمەنی وەک ئاوو شەربەت وەک شەربەتی گەرمی لیمۆ.
۲-خواردنی شۆربای مریشک.
۳-پشوودان لە ماڵەوە.
٤-ڕێکخستنی پلەی گەرمی و شێداری ژووری پشوودانی منداڵەکەت،نابێت زۆر گەرم بێت یان سارد بێت،یان ووشک بێت.
٥-غەڕغەڕەکڕدن بە خوێ و ئاو (خوێواو).
د.پشدەر عبداللە اسماعیل
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP