دواین هەواڵ

کوردستان‌

 09/10/2022

رووداوێکی هاتوچۆ لە قەزای پێنجوێن روویدا

هەرێم نیوز

ئەمشەو روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتد لە قەزای پێنجوێن رویدا، بەوهۆیەوە دو کەس برینداربون.

زانا رەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لەنزیک گوندی کانی مانگا (كەژان) روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی سوتەمەنی و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا رویدا و لە ئەنجامدا یەکێک لە شۆفێرەکان بە سەختی برینداربوە، بۆیە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئەنجامی روداوەکەش چەند دوکانێک لەسەر رێگەکە زیانیان بەرکەوتوە، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە بەمەبەستی رێگریکردن لە ئەگەر مەترسییەک یان روداوێکی ئاگرکەوتنەوە کە لەوانەیە لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئەو ئۆتۆمبێلەی گواستنەوەی سوتەمەنی بکەوێتەوە کە بەنزینی تێدابوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP