دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/10/2022

زیاتر لە یەک ملیار دینار بۆ پرۆژەى دروستكردنى شەقام لە سنوری پارێزگای هەولێر تەرخاندەرێت

هەرێم نیوز

بەگوژمەی زیاتر لە 1 ملیار دینار بەردی بناغەی پرۆژەى دروستكردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى (2000)ى ناحییەى دارەتوو دانرا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ دووشەممە 2022.10.3، لەژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بەرپرسانی ئیداری پارێگاکە و ژمارەیەکى دیکە لەئەندازیار و سەرپەرشتیارانى پڕۆژەکە، بەردی بناغەی پرۆژەى دروستکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى و ڕاخستنى بەردى شکاو لەگەڕەکى (2000)ى ناحییەى دارەتوو بەگوژمەى (1 ملیار و 6 ملیۆن و 719 هەزار و 450 دینار) لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر بۆ ساڵى 2021-2022 دانرا، کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێدەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش(180) ڕۆژە.

لەبارەى پڕۆژەکەش پارێزگارى هەولێر ڕایگەیاند، "لە گەڕەکى 2000ى ناحییەى دارەتوو بە بەردەوامى داواو داخوازى هاوڵاتییانى ئەوبووە کە بەشێک لەو شەقامە ناوخۆییانەى ماون قیرتاو بکرێت، بەخۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ بەردى بناغەى ئەم پڕۆژەیەمان دانا، كە یەكێكە لە پرۆژە گرنگەکانى ناحییەکە و گرفتی زۆرى هاوڵاتییان لەو گەڕەکە چارەسەر دەكات، هەروەها بە قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى دەبێتە هۆی ئاسانكارییەكی زۆر باش بۆ دانیشتووانی گەڕەكەكە و بە هەزاران ماڵ لێی سوودمەند دەبن، ئومێد دەکەین پڕۆژەکە لەماوەى دیاریکراوى خۆیدا و زووتر تەواوبکرێت".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP