هەرێم نیوز
گوتەبێژی پێنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا هیچ پلانێکی بۆ دروستکردنی بنکەی سەربازیی لە نزیک شاری کۆبانێ لەسەر سنووری تورکیا، نییە.
سابرینا سینگ، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا (پنتاگۆن) لەبارەى دەنگۆى بنیاتنانى بنکەى سەربازیی وڵاتەکەى لە کۆبانێ بە رۆژنامەنوسانى راگەیاند “هەندێک ڕاپۆرتمان لەوبارەیەوە بینیوە و پرسیارمان ئاڕاستە کراوە، بەڵام هیچ پلانێکمان نییە بنکەى سەربازیی لەو ناوچەیە بکەینەوە و دڵنیا نین سەرچاوەى ئەم دەنگۆیانە کێیە”.
ئاماژەی بەوەشدا، “بەدڵنیاییەوە پشتگیریی کۆتاییهاتنى گرژییەکان و دەستدرێژییەکانى هێزە چەکدارەکان دەکەن لە رۆژئاواى کوردستان دژى هێزەکانى سووریاى دیموکرات دەکەین”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژى رابردوو، بە بڵاوکردنەوەى چەند گرتە ڤیدیۆییەک، ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەمریکا و هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتی بنکەى سەربازیی لە سووریا و نزیک لە کۆبانێ دروسی دەکەن.