هەرێم نیوز
بەپێی لێکدانەوەی گەردونناسێکی کورد، یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی ئهمساڵ دەکەوێتە 1ی مانگی سێی 2025، جهژنیش دهكهوێته ڕۆژانی 30 یاخود 31ی ئازارهوه.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی ڕايگەیاند: یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە 1ی ئازاری 2025 دەبێت، چونکە ڕۆژی 28ی شوبات، لە کاتژمێر 03:44:43 بەرەبەیان مانگ نوێ دەبێتەوە.
وتیشی: “بۆ ئێوارەی ڕۆژی 28ی مانگی شوبات، مانگ دەبینرێت، بۆ ڕۆژی 1ی مانگی ئازار یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت”.
بە وتەی ئەو شارەزای گەردونییەی هەرێم، جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لە 30ی ئازاری 2025 بۆ 31 مانگ دەمێنێتەوە، چونکە ڕۆژی 29ی ئازاری 2025 لە کاتژمێر 13:57:47s دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە.
بە وتەی ئەوشارەزای گەردوونیە، ئەگەر حکومێک بڕیاری لەسەر دا بە ئامێری زۆر تایبەتی گەردوونناسی لە ڕۆژی 29ی مانگی ئازار، وتیان مانگ بینراوە، ئەوسا مانگ تا کاتی بانگی ئێوارە تەمەنی نزیک چوار کاتژمێرو نیو دەبێت، بۆ ڕۆژی دوایی 30 ئازار دەبێتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەگەر بڕیاری لیژنەی فەتوا بە هۆی کەمی تەمەنی لە دایک بوونی مانگ مانەوەی لە نێو تیشکی خۆرو یان خراپی کەش و هەوا بڵێن مانگ نەبینراوە، ئەوە بۆ ڕۆژی 30ی ئازار ناکرێت بە جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز.
باسی لەوەشکرد: مانگ ئێوارەی ڕۆژی 30ی مانگ دەتوانرێت لە تەمەنی مانگ 28بۆ 29کاتژمێر لە دایک بوو زۆر بەئاسانی دەبینرێت، لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دواتر بۆ ڕۆژی 31ی مانگی ئازار بە بڕیاری کۆتایی دەبێت، دەکرێت بە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ ئەوەشدا مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵ لە بەینی 29بۆ 30 ڕۆژ دەمێنێتەوە.