هەرێم نیوز
خۆپیشاندانی
تشرینیەكان لە بەغدا و ژمارەیەك پارێزگای تری عیراق دەستیپێكرد و ژمارەیەكی زۆر
خۆپیشاندەر رژاونەتە سەر شەقامەكان.
بەیانی ئەمڕۆ شەممە 1ی تشرینی یەكەمی 2022، لە یادی
خۆپیشاندانەكانی تشرینییەكان، لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی تری عیراق خۆپیشاندان
دەستی پێكرد و هێزێكی ئەمنی زۆریش بڵاوەی پێكراوە.
بەپێی زانیاریەكان، خۆپیشاندەران هەوڵی تێپەڕاندنی
ئەو بەربەستانە دەدەن كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دانراون، هەروەها
بڵاوبوونەوەی گروپە چەكدارییەكان لە بەغدا رەتدەكرێتەوە.
پێشتریش مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق داوای لە
هێزە ئەمنییەكان كردبوو خۆپیشاندەران بپارێزن و داواشی لە خۆپیشاندەران
كردبوو هاوكاری هێزە ئەمنییەكان بكەن بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان.