هەرێم نیوز
پۆلیسی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌نجێك له گه‌ڕه‌كی زانیاری شاری هه‌ولێر به گولله كوژراوه و له ئێستادا سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له هۆكاری روداوه‌كه.
هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی زانیاری به گوله كوژراوه و تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه نه‌كه‌ین زانیاری بۆ رای گشتی ئاشكرا ناكه‌ین".
دەشڵێت، ئەو هاونیشتمانییەکەی کە کوژراوە ناوی بارزان رەمەزان حوسێنە و تەمەنی 32 ساڵە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەو گەنجەی کوژراوە لەلایەن دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ن. ح) و (م. ح) تەقەی لێ کراوە و گیانی لەدەستداوە و هەردوو تۆمەتباری ئاماژەپێکراو "خۆیان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر کرد."
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئەوەشى خستەڕو، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی كردوه و تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی روداوه‌كه‌یه ده‌ستگیركراوه، له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت.
باسی له‌وه‌شكرد، تا ئێستا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه نازانرێت، پێده‌چێت به‌هۆی كێشه‌ی پێشتری نێوان ئه‌و قوربانی و تۆمه‌تباره‌كه‌وه بوبێت.