هەرێم نیوز
لەگەڵ زۆربوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ هۆکارگەلێک باس ئەکرێت
کە کاریگەری خراپیان هەیە بۆ زیادبوونی ڕووداوەکانی هاتوچۆ، وەک خراپی ڕێگاوبان و
توندوتۆڵی ئۆتۆمبیل و هەڵە و بێباکی شوفێران، بەڵام هۆکاری نەخۆشی و تێکچونی تەندروستی
شوفێران یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکان و بەداخەوە هیچ گرنگیەکی پێ نەدراوە.
لەم حاڵەتانەدا نابێت شوفێری بکرێت:-
١.حاڵەتەکانی مێشک
و دەمار:
-ئەو کەسەی تووشی زەبر و برینێکی سەختی سەر ئەبێت، تا ٦
مانگ نابێت شوفێری بکات یان تا ئەوکاتەی پزیشکی پسپۆر ڕێگەی پێئەدات.
بورانەوە و لەهۆشخۆچوون: تا ۱ مانگ نابێت
شوفێری بکات یان تا ئەوکاتەی هۆکارەکەی ئەدۆزرێتەوە.
۲.گەشکە (پەرکەم)
تا ٦ مانگ نابێت شۆفێری بکات.
-جەڵتەی مێشک: تا 1 مانگ نابێت شوفێری بکات.
-نەخۆشی
لاوازبوونی پەلەکان، پارکینسۆن یان نەخۆشی لەبیرچونەوە: نابێت سۆفێری بکات تا ئەو
کاتەی لەلایەن پسپۆری مێشک و دەمار هەڵسەنگاندنی بۆ ئەکرێت.
۲.نەخۆشیەکانی دڵ:
-ئەو کەسانەی نەشتەرگەری دڵ یان بۆ دەکرێت: تا یەک مانگ
نابێت شوفێری بکەن.
-ئەو کەسانەی قەستەرە و شەبەکە و باڵۆنیان بۆ ئەکرێت، یان
پاتری دڵ یان بۆ دائەنرێت یان توشی جەڵتەی دڵ ئەبن: تا یەک هەفتە نابێت شوفێری بکەن.
-ئەو کەسانەی زوو زوو زەبحەی دڵیان بۆ دێت یان کارەبایی دڵیان
تەواو نیە و لێدانی دڵیان ناڕێکە: نابێت ئوتۆمبیل لێحوڕن تا ئەوکاتەی لەلایەن پزیشکی
پسپۆرەوە پشکنیان بۆ ئەکرێت.
۳.ئەوکەسانەی کێشەی
بینین و شەوکوێریان: نابێت شوفێری بکەن تا ئەکاتەی کێشەکەیان چارەسەر ئەکرێت.
٤.نەخۆشی شەکرە:
-ئەو کەسانەی زوو زوو تووشی دابەزینی شەکرە ئەبن: نابێت
شوفێری بکەن تا ئەوکاتەی حاڵەتەکەیان چارەسەر ئەکرێت.
-ئەو نەخۆشانەی شەکرە کە سڕبوون و لاوازبوونی قاچیان زۆره
بەجۆرێک هەستی بەرکەوتنیان زۆر لاواز بووە: نابێت شوفێری بکەن تا کاتی چارەسەرکردنی
حاڵەتەکەیان.
٥-لەکاتی خواردنەوەی
مەی و بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی گێژ وبێهۆشی دروست ئەکەن وەکو حەبی ترامادۆل و مۆرفین:
نابێت شوفێری بکەن.
د.داهات حەوێزی