هەرێم نیوز
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، قۆناغی دوەمی پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا بەبەستنی 500 هەزار پێوەری زیرەک دەست پێدەكات.
ئەمرۆ یەكشەممە، وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا دەڵێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبا، بە بەستنی نزیکەی 500 هەزار پێوەری زیرەک دەست پێدەكات.
وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندوە، نزیکەی ملیۆنێک و 300 هەزار پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان بەستراون، بەمشێوەیە:.
پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 411 هەزار.
پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە 352 هەزار.
پارێزگای دهۆک، زیاتر لە 233 هەزار.
پارێزگای هەڵەبجە، نزیکەی 33 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 53 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین، زیاتر لە 92 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زیاتر لە 68 هەزار.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، زیاتر لە 51 هەزار.