هەرێم نیوز
سه‌ركرده‌یەکی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌در به بۆچونی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در نازانین، "به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌هه‌نگاوه‌كانمان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ".
وائیل ریكابی سەرکردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئێمه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ی سه‌در ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی رون و گرنگه، كه تیایدا بانگی لایه‌نگرانی كرد بۆ كشانه‌وه و سه‌ركۆنه‌كردنی توندوتیژی، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی زۆر گرنگه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌دوای قسه‌كانی سه‌در ده‌كه‌وێت كه تێیدا رێگری له فیتنه ده‌كات، به‌و پێیه‌ش هه‌ر په‌یجێكی دیكه كه به ناوی سه‌دره‌وه قسه بكات و ره‌خنه له چوارچێوه‌كه بگرێت بۆ هه‌نگاوه ده‌ستورییه‌كان ئێمه به نوێنه‌رایه‌تی بۆچونی سه‌دری نازانین، چونكه ناكرێت عێراق به‌بێ حكومه‌ت بمێنێته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ساردنی په‌رله‌مان دوای ته‌واوكردنی رێكاره ده‌ستوریه‌كان".
وائیل ریكابی باسی له‌وه‌شكرد، "چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نایه‌وێت به‌ره‌نگاری سه‌در و و لایه‌نگرانی بكات، كاتێك پێشكه‌وتنی شایسته ده‌ستورییه‌كانی ڕاگه‌یاند، دوای هه‌نگاوه گرنگه‌كانی و هه‌ڵوێستی له كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران، ئێمه زۆر به‌رز ده‌نرخێنین ئه‌م هه‌ڵوێستانه، بۆیه ئێمه به‌دوای هیچ توندوتیژی و زیاتر ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه‌دا ناگه‌ڕێین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌رده‌وام بین له پێكهێنانی حكومه‌ت و هه‌ركه‌سێك لێره و له‌وێ ڕه‌خنه‌مان لێبگرێت، ئێمه به هه‌ڵوێستێكی فه‌رمی نازانین ته‌نها كاتێك نه‌بێت كه له سه‌دره‌وه بێت".
ئەمەش لەکاتێکدا، ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌سایه‌تی نزیك له موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در "وه‌زیری سه‌در" لە پەیامێکدا بۆ جوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "له‌مه‌ودوا هیچ شتێك ئێمه و ئێوه كۆناكاته‌وه، خاڵی هاوبه‌شمان ته‌نها خۆشه‌ویستیه بۆ حسێن".