هەرێم نیوز
هەرسێ یاسای هەمواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕی حیزبی بەعس لە ڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و خرایە بواری جێبەجێ کردن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هەرسێ یاسای ژمارە (1-2-3)ـی ساڵی 2025ـی تایبەت بە هەمواری یاسای باری کەسی و لێبوردنی گشتی و هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕی حزبی بەعس لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە و خرایە بواری جێبەجێ کردن.
جێبه‌جێكردنی هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕی حزبی بەعس بۆ كورد گرنگه به‌تایبه‌تی كه ژماره‌یه‌كی زۆری زه‌وی جوتیارانی كورد له كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و رێگه نادرێت كاری تیادا بكه‌ن.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، "یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2025 یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی لەناوچو، گێڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنەکانیان، چوەبواری جێبەجێکردن و لە وەقایعی عێراقی بڵاوبوەوە".
ئه‌و سێ یاسایه پێشتر ناكۆكی له نێوان دادگای فیدڕاڵی عێراق و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دروستكردبو، دادگای فیدڕاڵی عێراق جێبه‌جێكردنی هه‌ریه‌كه له یاساكانی باری كه‌سی، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موڵك و ماڵ و لێبوردنی گشتی ڕاگرت و ڕایگه‌یاند، بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستوریبونی بڕیاره‌كان ده‌درێت چونكه له‌كاتی ده‌نگداندا "په‌له"یان پێوه‌دیار بوه.
به‌ڵام دواتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری فەرمانی دەوڵەتی ڕەتکردەوە کە لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە دەرچوە بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سێ یاساکە، لەوانەش یاسای لێبوردنی گشتی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە رێگری هەر یاسایەک دەبێت دوای بڵاوبونەوەی له ڕۆژنامەی فەرمیی وەقائیع ئەنجام بدرێت.