هەرێم نیوز
پاپای ڤاتیکان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو رووداوانەی بەغدا دەکات کە لە چەند رۆژی رابردوودا گرژییان لێکەوتەوە.
فرانسیس، پاپای ڤاتیکان لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەبارەی دۆخی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاند، بە نیگەرانییەوە چاودێریی ئەو رووداوانەی چەند رۆژی رابردووی بەغدا دەکات کە "گرژییان" لێکەوتەوە. دەشڵێت، گفتوگۆ و برایەتی هەنگاوێکی پێویستە کە دەبێ هەمووان بیگرنەبەر.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "گفتوگۆ و برایەتی" ئەو هەنگاوە پێویستەیە کە دەبێ هەمووان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان و گەیشتن بە ئامانج و چارەسەرکردنی قەیرانەکان بیگرنە بەر، دەشڵێت "با هەموومان نزا بۆ گەلی عێراق بکەین."