دواین هەواڵ

جیهان‌

 21/08/2022

شەڕى ئۆکرانیا قەیرانى بۆ فڕۆکە جەنگییەکانى عێراق دروستدەکات

هەرێم نیوز

بەهۆی شەڕی ئۆکرانیاوە، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق کە دروستکراوی ڕوسیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، فڕۆکەکانی سوپای عێراق رووبەڕووی ئاستەنگ و گرفتی زۆر بوونەتەوە لە نۆژەنکردنەوە و پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکان، کە دروستکرای رووسیان و نۆژەنکردنەوەیان بەهۆی جەنگی ئۆکرانیا وەستاوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی وەستانی فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، عێراق لە رووبەڕووبوونەوەی داعش سست بووە .

گۆڤارەکە بە پشتبەستن بە راپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوەکردووە، سزاکانی سەر رووسیا رێگربوون لەوەی عێراق بتوانێت پارچەی یەدەگی فڕۆکە رووسییەکانی دەست بکەوێت، ئەوەش کاریگەری نەرێنیی لەسەر توانای عێراق هەبووە بۆ پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکانی و هێلیکۆپتەری فەرماندەیی فڕۆکەوانیش لە جۆری ئێم ئای 17 و ئێم ئای 28 و ئێم ئای 35،  لە ئەنجامی ئەم قەیرانە زیانی زۆری بەرکەوتووە و ئەوەش کاریگەری نەرێنیی هەبووە لەسەر پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر  لەلایەن عێراق.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP