هەرێم نیوز
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی كه‌شوهه‌وای رۆژانی جه‌ژنی قوربان بڵاو كردەوە و رایگەیاند، ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌هه‌ور.
بەرێوبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشبینی ده‌كەن لە رۆژی شەممە و یەکشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ بێت لە گەڵ هەندێک پەڵەهەور بە تایبەت لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆك.
لەبارەی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماش لەرۆژانی جەژن كەشناسی هەرێم رایگەیاندوە، پلەکانی گەما له رۆژی شه‌ممه له هەولێر (43-44) پلە، له سلێمانی (41-42) پلە، له دهۆک (42-43) پلە، له هەڵەبجە (43-44) پلە، له کەرکووك (45-46) پلە و له گەرمیان (46-47) پلەی سیلیزی ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، له رۆژی یەکشەممە ، پلەکانی گەرما یەك پلە بەزرتر دەبێتەوە بەبەراورد بە رۆژی پێشوو و رۆژی دووشەممەش پلەکانی گەرما 4 پلە دادەبەزێت، واتە دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێوانەیی خۆی (ئەمڕۆ هەینی).
دەربارەی ئەگەری خۆڵبارین كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەکشەممە، لە باشووری هەولێر تۆزێکی سووک دروست بێت، تۆزێکی مام ناوەند لە گەرمیان و ده‌وروبه‌ری که‌رکووك لە کاتەکانی شەودا دروست بێت