هەرێم نیوز
بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن لە پشوویە كانی جەژنی قورباندا 50 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆک بکەن.
خەیری عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ پشوەكانی جەژنی قوربانی ئەمساڵ چاوەڕوان دەکەن رۆژانە پێنج هەزار گەشتیار سەردانی دهۆك بكەن.
لەبارەی ئامادەكاریش بۆ پێشوازی لەگەشتیاران بۆ پێشوازیکردن بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک دەڵێت ، 16 تیممان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی پارێزگای دهۆک پێکهێناوە و هەموو ئامادەکارییەکان کراون بۆ وەرگرتنی ئەو گەشتیارانە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ساڵی 2021 ژمارەی گەشتیاران لە پارێزگای دهۆک گەیشتە یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس و چاوەڕوان دەکەن ئەمساڵ ئەو ژمارەیە زیاتریش بێ".
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دهۆک رونیشیكردەوە، ، زۆربەی ئەو گەشتیارانەی دەچنە پارێزگای دهۆک خەڵکی پارێزگاکانی خواروو و نێوەڕاستی عێراقن، جگە لەوانە لە باکووری کوردستانیشەوە گەشتیار دەچنە دهۆک و ساڵی رابردوو پێنج هەزار گەشتیار لە باکووری کوردستانەوە سەردانی دهۆکیان کرد، هەروەها گەشتیارانی ئێرانیش سەردانی دهۆک دەکەن.