دواین هەواڵ

جیهان‌

 06/07/2022

ئەمینداری گشتی ئۆپێک کۆچى دوایى کرد

هەرێم نیوز

مێلێ کیاری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی نەیجیریا کۆچی دوایی محەمەد بارکیندۆ، ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک)ی ڕاگەیاند.  

کیارى لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ڕایگەیاندووە، "محەمەد سانوسی بارکیندۆمان لەدەستداوە".  

بەپێی ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز، بارکیدۆ دەوروبەری کاتژمێر 11ی شەوی دوێنێ سێشەممە گیانی لەدەستداوە.  

بارکیندۆ کێیە؟
- محەممەد سانوسی بارکیندۆ لە 20ی نیسانی 1959 لەدایکبووە.

- دەرچووی زانکۆی ئەحمەدو بێلۆ کە گەورەترین زانکۆیە لە وڵاتی نەیجیریا و دووەم گەورەترین زانکۆی ئەفریقایە لە دوای زانکۆی قاهیرە لە میسر.  
- لە زانکۆی ئۆکسفۆرد لە ئەمریکا خوێندوویەتی.

- لە ساڵی 1991ەوە سەرکردایەتی شاندی تەکنیکی نەیجیری کردووە بۆ دانوستانەکانی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان.

- لە ماوەی ساڵانی 1993-2008 نوێنەرایەتی نەیجیریای کردووە لە لیژنەی ئابووری ئۆپێک.

- لە ماوەی 2009-2010 سەرکردایەتی کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی نەیجیری کردووە.

- وەک سکرتێری گشتی ئۆپێک بۆ ماوەی سێ ساڵ دەستنیشان کراوە، کە لە 1ی ئابی 2016ەوە کاری پێدەکرێت.

- لە ساڵی 2019 بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرا کە لە تەمموزی 2022 کۆتایی دێت.  



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP