هەرێم نیوز
پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، درۆنێک لە گرد جووتیار لە نزیک شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەر تاوەرێکی ئینتەرنێت کەوتووە و تەقیوەتەوە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئاماژەی بەوەش کردووە، تەقینەوەی درۆنەکە زیانی گیانی نەبووە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکردووە.