دواین هەواڵ

کوردستان‌

 25/05/2022

پارەی کارمەندانی کۆمیسیۆن دابەشدەکرێت

هەرێم نیوز
ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە ڕۆژی یەكشەممەوە دەست دەكەن بە دابەشكردنی پارەی (پاداشتی) كارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەكانی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی پەڕلەمانی عێراق.

 
ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڵاویکردەوە، "سەرجەم ئەو كەسانەی ڕۆژی دەنگدان وەك كارمەندی كۆمسیۆن كاریان كردووە لە سنووری پارێزگای سلێمانی (ناوشار) ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 29ی ئایار، دەتوانن بڕی ئەو پاداشتە داراییە وەربگرن، كە لە گرێبەستەكەیان دیاریكرابوو.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە كەسەكە خۆی ئامادەبێت یا بریكارداری یاسایی و ناسنامەیەكی ناساندنی فەرمی پێبێت و بۆ كەسێك بریكارداری یاسایی بنێرێت پێویستە وێنەی پەسندكراوی دادنوسی بریكارداریەكەی پێبێت .

جەختیشی لەوەش كردووەتەوە، كەسەكە دەبێت كارتی بایۆمەتری دەنگدانی خۆی پێبێت كە ڕۆژی دەنگدان لێی وەرگیراوە و دواتر وەریگرتۆتەوە بۆ ئەوانەشی وەریان نەگرتۆتەوە دەتوانن لە ھەمان ئەو ناوەندەی فۆڕمی كارمەندبوونی لێ پێشكەش كردبوو وەریبگرێتەوە.

هەروەها سەبارەت بەو كەسانەشی لە شار و شارۆچكەكانی سەر بە پارێزگای سلێمانی (دەرەوەی ناوەندی پارێزگا) لە وادەیەكی تر و ئەو بانكانەش دیاری دەكرێت، كە پاداشتەكەی لێ‌ وەردەگرن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP