هەرێم نیوز
وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی دیاریكرد.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی حكومەتی هەرێمی كوردستان راگەیەندراوێكی لەبارەی وەرگرتی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بڵاو كردەوە و تێیدا هاتوە، پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ، کە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 25- 5 - 2022، وەک یەکەم ڕۆژی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا.
راشیگەیاندوە، داوا لە برا جوتیارەکان دەکەین لەو ڕێکەوتەوە گەنمی بەرهەم هاتویان ڕادەستی سایلۆکانی هەرێمی کوردستان بکەن.