دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 05/05/2022

کاریگەری دەرمانە ئازار شکێنەکان لەسەر جگەر

ئا: نزار ئەحمەد

زیادە ڕەوی لەبەکارھێنانی ئەم دەرمانانە تاچەند مەترسیدارە؟

دەرمانە ئازار شکێنەکان ئەو دەرمانانەن کەبەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی لەنمونەی ئەم دەرمانانەش
-پاراسیتامۆڵ

-ئازارشکێنە ناچەوریەکان (پرۆفین، ناپرۆکسین)

-ئازارشکێنە بەھێزەکان کە بە (opoid) ناسراوە

پاراسیتامۆل یەکێکە لەو دەرمانانەی کە زۆر باوە لەناو خەڵکدا و بەڕێژەیەکی زۆر بەکاردێت و بێ ئاگا لەوەی دەبێتە ھۆی زیان گەیاندن بە جگەر
بۆ کەسێکی ئاسایی لەڕۆژێکدا واباشترە (4000mg)

زیاتر پاراسیتامۆڵ بەکار نەھێنێت و لەماوەی ١٠ ڕۆژ زیاتر بەکاری نەھێنێت

جگەر
ئەو ئەندامە سەرەکیەی لەشە کەھەڵدەستێت بەپاڵاوتنی ھەموو ئەو خواردن و خواردنەوە و دەرمانانەی کە دێنە ناو لەشەوە
نیشانە سەرەکیەکانی ژەھراوی بوونی جگەر.

-زەردھەڵگەڕانی پێست و چاو و توشبوون بە زەردوی

-تۆخ بونی ڕەنگی میز

-دڵ تێکھەڵھاتن و ڕشانەوە و کەمبوونەوەی ئیشتیھای خواردن

ئەوکەسانەی نەخۆشی جگەریان ھەیە لەکاتی وەرگرتنی دەرمانی ئازارشکێندا دەبێت بە ئاگاداری پزیشکی پسپۆڕی خۆیان بەکاری بھێنن.

ئەوکەسانە کێن دەبێت بە ئاگاداریەوە ئازار شکێنەکان وەربگرن؟

-ئەو کەسانەی خواردنەوە کحولیەکان دەخۆنەوە

-ئەو کەسانەی ڤایرۆسی جگەریان ھەیە

-ئەو کەسانەی مۆمی جگەریان ھەیە

-ئەو کەسانەی لە شوێنی ئیشەکانیاندا بەردەوامیان ھەیە لەگەڵ ماددەی کیمیایی

بەهیوای سوود



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP