دواین هەواڵ

کوردستان‌

 22/04/2022

نێچیرڤان بەرزانى بۆ ڕۆژنامەنوسان: ئەرکەکانتان به‌رپرسانه‌ و ‏‏به‌ دروستى راپه‌ڕێنن

هەرێم نیوز

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ساڵڕۆژی رۆژنامەگەریی کوردیدا، ڕایدەگەیەنێت، له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ بايه‌خ و گرنگيى رۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ركى رۆژنامه‌نووسان ‏ده‌كه‌ينه‌وه‌ ‏كه‌ هه‌ميشه‌ ره‌چاوى كارامه‌يى و پيشه‌ييبوون بكه‌نه‌وه‌، ئه‌ركه‌كه‌يان به‌رپرسانه‌ و ‏‏به‌ دروستى راپه‌ڕێنن، به‌ ويژدانه‌وه‌ راستييه‌كان وه‌ك خۆى بگه‌يه‌نن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە، گه‌لى ‏كوردستان له‌پێناوی ئازاديى ‏رۆژنامه‌گه‌رى و ‏راده‌ربڕين و سەروەریی یاسا "خه‌بات و ‏تێكۆشانى كردووه‌ و خوێن و گيانى بۆ كردوونەتە قوربانى، بۆيه‌ ‏هه‌رگيز ده‌ستبه‌رداريان ‏نابێت، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌ميشه‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك پارێزه‌ريان ده‌بين."‏

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "رۆژى رۆژنامه‌گه‌ريى كوردى و يادى 124ـەمین ساڵه‌ی دەرچوونی یەكەم ‏‏ژمارەی رۆژنامەی كوردستان ـ ـى میر میقداد ميتحه‌ت بەدرخان، هه‌روه‌ها 24ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، له‌ هه‌موو ‏رۆژنامه‌نووسانى كورد و كوردستان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ‏ده‌خوازم."‏

ئەمڕۆ هەینی، 22-4-2022 ساڵڕۆژی دەرچوونی یەكەمین رۆژنامەی كوردییە لە 22ـی نیسانی ساڵی 1898 لەلایەن میقداد مەدحەت بەدرخان و هاوکارەکانی. لەبارەی رۆژی دەرچوونی یەکەم رۆژنامەی کوردی بەناوی (رۆژنامەی کوردستان) دوو بیروبۆچوونی جیاواز هەن، بەشێک پێیان وایە 21ـی نیسانە.

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، "هه‌ر له‌م ياده‌دا داكۆكى له‌ بايه‌خ و گرنگيى رۆژنامه‌گه‌رى و ئه‌ركى رۆژنامه‌نووسان ‏ده‌كه‌ينه‌وه‌ ‏كه‌ هه‌ميشه‌ ره‌چاوى كارامه‌يى و پيشه‌ييبوون بكه‌نه‌وه‌، ئه‌ركه‌كه‌يان به‌رپرسانه‌ و ‏‏به‌ دروستى راپه‌ڕێنن، به‌ ويژدانه‌وه‌ راستييه‌كان وه‌ك خۆى بگه‌يه‌نن، به‌رژه‌وه‌نديى ‏باڵاى ‏وڵات بخه‌نه‌ سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌، به‌ ره‌خنه‌ى بنياتنه‌ر و تێبينى و سه‌رنجتان، ‏هاوكار و ‏يارمه‌تيده‌رى داموده‌زگا و دامه‌زرا‌وه‌ نيشتمانييه‌كان بن، بۆ راستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كان و ‏‏باشتركردنى ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان."‏

لە بەشێکی دیکەی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له‌م ياده‌دا به‌ رێز و شكۆوه‌ يادى ته‌واوى ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ى كوردستان‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ ‏له‌ ‏هه‌موو قۆناخه‌كاندا، خزمه‌تيان به‌ كايه‌ى رۆژنامه‌گه‌ريى كوردستان كردووه‌ و سه‌رده‌مى ‏شۆڕش ‏و دواى ئازادييش، به‌ كارامه‌يى و پيشه‌يى، ئه‌ركى خۆيان راپه‌ڕاندووه‌ و ‏هه‌ندێكيشيان له‌م ‏پێناوه‌دا سه‌ريان نايه‌وه‌ و گيانيان سپارد."



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP