هەرێم نیوز
سەرۆکی لقی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دەست بە دابەشکردنی مووچەی کارمەندانی تەندروستیی سلێمانی کراوە.
هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند، هیچ كێشەیەك لە دابەشكردنی موچە نییە، چەك بۆ هەموو فەرمانبەران كراوە، بەڵام كە سەردانی بانكیان كردوە پێیان راگەیاندون كە هێشتا هیچ بڕە پارەیەك لە بانكدا نییە.
وتیشی، دوای ئەوەی گفتوگۆمان لەگەڵ بانك كرد، پێیان راگەیاندین كە هیچ گرفتێك لە دابەشكردنی موچەدا نییە، بەڵام ئەو كاتە پارە لە بانك نەبووەو ئێستا كێشەكە چارەسەر كراوە و دەست بە دابەشكردنی موچە كراوە.