دواین هەواڵ

جیهان‌

 05/02/2022

رووسیا کەشتی جەنگی ڕەوانەی سوریا دەكات

هەرێم نیوز

رووسیا ، شەش کەشتی جەنگی  ڕەوانەى بەندەری تەڕتوس لە سوریا کردووە و راشیگەیاندوە ئاماج لێی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازییە.

بەگوێرەی هەوالێكی ئاژانسی ئینتەرفاکس، رووسیا، شەش کەشتی جەنگی بەندەری تەڕتوس لە سوریا کردووە و بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک مانۆڕی دەریایی.

ئاژانسیەكە ئاماژەی بەوەشکردووە، مانۆڕەکە بە سەرپەرشتی نیکۆلای یومینۆڤ فەرماندەی ھێزی دەریایی ڕووسیا ئەنجام دەدرێت.

لەماوەی رابردوشدا وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، نزیکەی140 کەشتی و دەیان ھەزار سەرباز بەشداری زنجیرەیەک مانۆڕی دەریایی دەکەن کە بڕیارە لە دەریای ناوەڕاست و زەریای ھێمن ئەنجام بدرێن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP