دواین هەواڵ

کوردستان‌

 03/02/2022

کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەسەر کوشتنی گەنجەکەی دهۆک هاتە دەنگ

هەرێم نیوز
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی کوژرانی ئەو گەنجەی دهۆک کە لەسەر گۆڕینی رەگەزی کوژرا رایدەگەیێنێت، بە تووندی سەرکۆنەی دەکات و داوای لێکۆڵینەوەش لەو کەیسە دەکات.


کونسوڵخانەی ئەمریکا لە تویتەر ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمریکا بە نیگەرانییەوە لەو راپۆرتە میدیاییانە دەڕوانێت کە باس لە کوژرانی دۆسکی ئازاد، دانیشتووی دهۆک دەکەن "کە بووەتە قوربانیی کوشتنی شەرەف".

هەر لەو راگەیەندراوەی کونسوڵخانەی ئەمریکادا هاتووە، "ئێمە بە تووندی سەرکۆنەی ئەم تووندوتیژی و جیاکارییە دەکەین".

هاوکات کونسوڵخانەی ئەمریکا داوا لە لایەنە بەرپرسیارەکان دەکات "لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم رووداوی کوشتنە بکەن و بەگوێرەی یاسا لێپێچینەوە لەگەڵ تاوانبارەکەدا بکەن".

دۆسکی ئازادی تەمەن 23 ساڵ بەهۆی گۆڕینی ڕەگەزی خۆیەوە لەلایەن برایەکییەوە کوژرا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP