هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگا، ئاگادارییەکی ئاراستەی هاووڵاتییان و شۆفێران کرد. بەپێی ئاگادارییەکە، بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، لۆد و قەرەباڵغییەکی زۆر لە سەنتەری شار و ناو بازاڕ دروست بووە، بەتایبەت لە شەقامە سەرەکییەکان.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات، مەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت، بە ئۆتۆمبێلی تایبەت سەردانی ناو سەنتەری شار و شەقامەکانی (پیرەمێرد، گۆڕەپانی سەرا، مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ) نەکەن، تاوەکو ڕێگری بکرێت لە دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ.
لە ئێستادا و وەک ڕێکارێکی کاتی بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان:
• شەقامەکانی مەولەوی و کاک ئەحمەدی شێخ لە کاتە پێویستەکاندا بەربەست دەکرێن.
• مەبەست لەم ڕێکارە کەمکردنەوەی لۆدی سەر شەقامەکان و ڕێخستنەوەی هاتوچۆی پیادەیە لە ناو بازاڕدا.