هەرێم نیوز
وەزارەتى کارەباى هەرێم لەبڕیارێکدا ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، بەمەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن بە بڕیار و راسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا؛ هەر فەرمانبەرێک، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن. دەشڵێت: ئەم بڕیارە لە ڕۆژى یەکشەممەى داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت.
دەقى ڕاگەیەنراوەکە:
هەر فەرمانبەرێكی كارەبا، ڤاكسینی کۆرۆنای وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندی دەوامی فەرمی بێت
بەمەبەستی پاراستنی ژیان و تەندروستیی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی وەزارەتی كارەبا و پشت بەستن بە بڕیار و راسپاردەكانی لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا؛ هەر فەرمانبەرێک، ڤاكسینی وەرنەگرتبێت رێگەی پێ نادرێت دەوام بكات و ئەو هاووڵاتیانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، ناتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی كارەبا بكەن.
ئەم بڕیارە لە رۆژی یەكشەممەوە (2022/1/23) ، بەبێ جیاوازی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دیوانی وەزارەتی كارەباوە جێبەجێ دەكرێت.
جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە، لەپێناو رووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا و شەپۆلی نوێی كۆرۆنایە، كە پێویستە سەرجەم فەرمانبەران بۆ پاراستنی خۆیان و هاوكارانیان و هاووڵاتیان پابەندیی رێكارەكانی خۆپارێزی بن.