دواین هەواڵ

تەندروستی‌

 پێش 2 هەفتە

بزانەگروپی خوێنەکەت کام جۆرە خۆراکەی بۆگونجاوە

ئا:دەریا سەمین

گروپی خوێنی O+ ئه‌م گروپی خوێنه‌ به‌خت یاوه‌ریانه‌و ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵك هه‌مان گروپن، رێنمایی بۆ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ شێوازی خواردنیاندا پێویسته‌ له‌م خواردنانه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ تا له‌شێكی ته‌ندروست و له‌شولارێكی رێكیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر به‌كاریان هێنا توشی ئازاری سه‌ر یان ته‌شه‌نوج یاخود قه‌ڵه‌وی ده‌بن.

1- پاقله‌مه‌نیه‌كان 2- نیسك 3- گه‌نمه‌شامی 4- سه‌وزه‌ گه‌ڵاپانه‌كانی وه‌ك قه‌رنابیت، كاهو، برۆكلی، سڵق 5- گه‌نم 6- به‌رهه‌مه‌ شیره‌مه‌نیه‌كان 7- هێلكه‌ كه‌م بخۆن یان نه‌یخۆن ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئه‌م گروپه‌ گونجاوه‌: ( گۆشت، ماسی، سه‌وزه‌، نانی جۆ، میوه‌) گروپی خوێنی A ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ باشتر وایه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌م خواردنانه‌: 1- گه‌نم 2- پاقله‌مه‌نی 3- گۆشت 4- شیرینی و چه‌وری ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئه‌م گروپه‌ گونجاون: (سه‌وزه‌و میوه‌و جۆره‌كانی تری خواردن كه‌ له‌و 4 خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ نین).

گروپی خوێنی B به‌تایبه‌ت ئه‌م گروپه‌ خاوه‌نی چانسێكی باشن و زۆربه‌ی خواردنه‌كان ده‌توانن بخۆن وه‌ك: 1- مریشك 2- عه‌لی بابا 3- گه‌نمه‌شامی 4- نیسك 5- چه‌ره‌سات 6- گه‌نم هه‌روه‌ها خواردنی هێلكه‌و دانه‌وێڵه‌و به‌رهه‌مه‌ شیریه‌كان و گۆشت و سه‌وزه‌ به‌سووده‌.

جۆره‌كانی گروپی خوێنی AB هه‌ڵگرانی ئه‌م گروپی خوێنه‌ بۆ رزگاربوون له‌ قه‌ڵه‌وی ئه‌م خواردنانه‌ بخۆن: 1- ئه‌نه‌ناس 2- خواردنه‌ روه‌كیه‌كان 3- گۆشتی گیانداره‌ ئاویه‌كان هه‌روه‌ها باشتره‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌م خواردنانه‌: (گۆشتی سور، پاقله‌مه‌نی، گه‌نمه‌شامی، چه‌ره‌سات).

«بەهیوام سودی هەبیت بۆهەمولایەک»



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP